ئای ئۆ ئێس

ئینستەگرام پشتگیری ڤیدیۆی شێوە ئاسۆیی بۆ ئەپی IGTV زیادکرد

لەگەڵ بەردەستکردنی ئەپی IGTV ـی تایبەت بە بڵاوەپێکردنی ڤیدیۆی ماوە درێژ لە لایەن ئینستەگرامەوە، ئەپەکە تەنها پشتگیری لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی شێوە ستونی و پۆرترەیتەکانی دەکرد. خۆشحاڵانە، کۆمپانیاکە پشتگیری بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی شێوە ئاسۆیی بۆ ئەپەکە زیادکرد.

زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییەکە لە لایەن ئینستەگرامەوە بۆ ئەپی IGTV، لەسەر بنەمای داواکاری بەکارهێنەران بوو. بە جۆرێک، زۆرێک لە بەکارهێنەران ڕەخنەیان لە نەبوونی پشتگیری بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی شێوە ئاسۆیی دەکرد لە نێو ئەپەکەدا. ئێستا تایبەتمەندییەکە بۆ ئەپی IGTV زیاد کراوە و هەمووان دەتوانن ڤیدیۆکان بە شێوەکانی ستوونی و ئاسۆیی بڵاوە پێکەن و بەکارهێنەران بە هەردوو شێوازەکە بینەری ڤیدیۆکان ببن.

هەرچەندە تایبەتمەندییە ناوبراوەکە بۆ بەشی IGTV ـیش لە نێو ئەپی Instagram ـدا بۆ ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەران زیادکراوە، بەڵام دەتوانیت لە ڕێگای ئەم وێنۆچکانەی خوارەوە ئەپەکە بۆ مۆبایلەکەت دابگریت یاخود نوێی بکەیتەوە.

سەرچاوە :
24 ئایار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
586