گووگڵ

گووگڵ هەریەک لە Huawei P30 Pro و Mate X لە ماڵپەڕی Android سڕیەوە

لە دوای ئەوەی گووگڵ مۆبایلی هواوەی مەیت ٢٠ پڕۆی لە لیستی مۆبایلە پشتگیریکراوەکانی ئەندرۆید کیو سڕیوە، گووگڵ ماڵپەڕی ئەندرۆیدی نوێکردەوە و هەریەک لە Huawei P30 Pro و Mate X لەسەر ماڵپەرەکە سڕیوەتەوە.

پێش سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر هواوەیدا، هەریەک لە Huawei P30 Pro و Mate X لەگەڵ Galaxy S10 5G و LG V50 ThinQ 5G و Xiaomi Mi Mix 5G لە بەشێکدا بە ناوی دواین و نایابترین دانرابوون.

پێش سڕینەوەیان

پاش سڕینەوەیان

بە هەمان شێوە لە خوارەوەی هەمان پەڕی سەر ماڵپەڕی ئەندرۆید سەبارەت بە بوونی کامێرای نایاب چەند مۆبایلێک ڕیزکرابوون کە پیکسڵ ٣ و مۆتۆ جی ٧ و وەنپڵەس ٦ تی و هواوەی پی ٣٠ پڕۆ بوون، کە چی لە دوای سزاکە پی ٣٠ پڕۆ سڕاوەتەوە.

پێش سڕینەوە

پاش سڕینەوە

تەنانەت لە لیستی بڕاندە نیشانکراوەکانی سەر ماڵپەڕی ئەندرۆید هواوەی نەماوە و چیتر لە لیستەکەدا نییە. لە ئێستادا تەنها سامسۆنگ و ئێڵجی و مۆتۆرۆلا و گووگڵ و نۆکیا و شاومی بوونیان هەیە.

سەرچاوە :

24 ئایار، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1165