10
ئینتەرنێت 25, ئایار 2019 بۆچوون

چەند فەرمانبەرێکی سناپ چات ئامرازێکیان بەکارهێناوە بۆ سیخوڕی کردن بەسەر بەکارهێنەرانی تۆڕەکەوە

هەرچەندە هیچ تۆڕێک شایەنی ئەوە نییە متمانەی پێ بکرێت لە ڕووی پارێزراوییەوە. بەڵام تاوەکو ماوەی ڕابردووش، سناپ چات بە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەهێزەکان لە ڕووی ئاسایشەوە دادەنرا. بەڵام دەرکەوت کە ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی سناپ چات لە ڕێگای ئامرازێکەوە سیخوڕییان بەسەر بەکارهێنەرانی تۆڕەکەوە کردووە.

بە پێی پێگەی Motherboard، ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی سناپ چات ئامرازێکیان بەکارهێناوە بە ناوی SnapLion، کە لە ڕێگایەوە توانیویانە دەستیان بگات بە زانیارییە شوێنییەکان، سناپە پاشەکەوت کراوەکان، ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵی هەر بەکارهێنەرێکی تۆڕەکە کە خواستیان لەسەری هەبووایە.

ئەو فەرمانبەرانە ژمارەیان 5 کەس بوون، 4 دانەیان ئێستا وازیان لە کارەکەیان هێناوە و دانەیەکیان تاوەکو ئێستاش لە کۆمپانیاکە ماوە. دوان لە فەرمانبەرە کۆنەکان لێدوانیان داوە و ئاشکرایان کردووە کە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا ئامرازە سیخوڕییەکان بەکار هێنابوو. هەروەها ئاشکرایان کردووە کە نازانرێت تاوەکو ئێستاش ئەو ئامرازە لە لایەن کەسانی دیکەوە بەکار دەهێندرێت یاخود نا.

سناپ چاتیش وەڵامی دەربارەی ڕاپۆرتەکە داوەتەوە. بەڵام وەڵامدانەوەکە کورت بووە و دانی بە سیخوڕیکردنی فەرمانبەرەکانیدا نەناوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ