هەواڵ
25, ئایار 2019
ڤیڤۆ مۆبایلی Vivo Z5xـی بە چاڵی ڕوونما و سێ کامێرا و نرخی 200 دۆلارەوە ڕاگەیاند

ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی Vivo Z5xـی ڕاگەیاند. مۆبایلەکە لە جۆری ئاست مامناوەندە بەڵام خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەرنجڕاکێشە و لە سەروو ئەمانەشەوە نرخێکی تەواو هەرزانی هەیە بە بەراورد بە مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانی ئێستا.
مۆبایلەکە لە ڕووکاری پێشەوە وەک لە وێنەکەدا تێبینیتان کرد خاوەنی هیچ نۆچێک نییە لە ڕوونماکەیدا و تەنها چاڵێک بوونی هەیە ئەویش کامێرای سێڵفی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە، لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی سێ کامێرایە بە ڕوونی 16+8+2 مێگاپێکسڵ، لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییانەشدا Vivo Z5x کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 710 و خاوەنی پاترییەکی بە هێزە بە توانستی 5000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 18 وات.
گرنگترین تایبەتمەندییەکان:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.53 ئینج و بە ڕوونی 2340×1080 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 710
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری FunTouch 9
- کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 16+8+2 مێگاپێکسڵ
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوە جێگیرکراوە
- توانستی پاتری: 5000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 18 وات
- ڕام: 4 یان 6 یان 8 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت
- ڕەنگ: ڕەش و شین
- نرخ: 200 دۆلار بۆ جۆری 4/64 گێگابایت و 217 دۆلار بۆ جۆری 6/64 گێگابایت و 246 دۆلار بۆ جۆری 6/128 گێگابایت و 289 دۆلار بۆ جۆری 8/128 گێگابایت
- بەرواری بەردەستبوون: لە بەرواری 1/6/2019ـدا بەردەست دەبێت لە چین
سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.