ئەپڵ 27, ئایار 2019

ڕەنگە ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ توانای پەخشکردنی دەنگیان لە 2 ئامێر و لە یەک کاتدا لە ڕێگای Bluetooth ـەوە هەبێت

پێدەچێت لەمەودوا بەکارهێنەرانی ئایفۆنەکان بتوانن زیاتر چێژ لە گوێگرتن لە میوزیکەکان ببین.

پێگەی Mac Otakara لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە کە پێشبینی دەکرێت ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ توانای پەخشکردنی دەنگیان هەبێت بۆ 2 ئامێری دیکە لە ڕێگای Bluetooth و لە یەک کاتدا دەنگەکان پەخش بکرێن. بەمەش چیدیکە پێویست ناکات گۆرانییەکان لە ڕێگای بیستۆکەوە لەگەڵ هاوڕێکانتدا هاوبەشی پێ بکەیت، بەڵکو دەتوانرێت هەر لە ئایفۆنەکەتەوە گۆرانییەکە هاوبەشی پێ بکەیت و لە یەک کاتدا گۆرانییەکە لە ئایفۆنەکەی تۆ و هاوڕێکەت کار بکات.

ڕاپۆرتەکە بە تەواوی ئاماژەی نەداوە بەو مۆدێلانەی کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیاکە دەکەن، بەڵام ئاماژە بەوە دراوە کە ئەپڵ تەکنەلۆژیایەکی نوێی Bluetooth بەکاردەهێنێت بۆ گشت ئایفۆنە نوێیەکان.

ئەم پڕوپاگەندەیە دەتوانرێت بە هەند وەربگیرێت، چونکە ئایفۆنە نوێیەکانی ئەم دواییەوە خاوەن دەرچەی بیستۆک نین. بەمەش پەخشکەری دەنگی بێوایەر بە بایەخ دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ