10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 29, ئایار 2019 بۆچوون

زیاتر لە 5,400 ئەپی iOS زانیارییەکانی بەکارهێنەران تۆمار دەکەن و دەیاننێرن بۆ چەند شوێنێکی دیاریکراو

وەک هەمیشە، ئەپڵ بایەخێکی زۆری داوە بە دابینکردنی پارێزراوی ئاسایشیی بۆ بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ، بە تایبەت بەکارهێنەرانی سیستەمی iOS. بەڵام ڕاپۆرتێک ئاشکرای دەکات کە بە هەزاران ئەپی iOS بازرگانی بە زانیارییەکانی بەکارهێنەرانەوە دەکەن و دەیاننێرن بۆ چەند شوێنێکی دیاریکراو.

ڕاپۆرتێکی پێگەی The Washington Post ئاشکرای دەکات کە زیاتر لە 5,400 ئەپی جۆراوجۆری سیستەمی iOS سیخوڕی بەسەر بەکارهێنەرانەوە دەکەن و زانیارییەکانیان تۆمار دەکەن، وە دەیاننێرن بۆ چەند شوێنێکی دیاریکراو.

پێگەکە ناوی هیچ کام لە ئەپەکانی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوە داوە کە گرنگترین ئەو زانیارییانەی ئەپەکان تۆماریان کردووە/دەکەن، بریتین لە؛ زانیارییەکانییە شوێنییەکان، ژمارە تەلەفۆن، ئیمەیڵ و پەنجەمۆرەکان.

پێشووتر ئەپڵ وتبووی: “ئەوەی لە ئایفۆنەکەتدا ڕووبدات، ناچێتە دەرەوە”. بەڵام ئاشکراکردنی سیخوڕیکردنی ئەو ژمارە ئەپەی تایبەت بە سیستەمەکە، گوومانی لەسەر ئەو قسەی ئەپڵ درووست کردووە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ