تویتەر
30, ئایار 2019
لەمەودوا تویتەر ڕێگەت پێ دەدات میوانان بانگهێشتی پەخشە ڕاستەوخۆکانت بکەیت

تویتەر بەردەوامە لە زیادکردنی تایبەتمەندییە پێویستەکان و باشترکردنی تۆڕەکەی. بەم بۆنەیەوە، کۆمپانیاکە ئێستا ڕێگە بە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە دەدات میوانان بانگهێشتی پەخشە ڕاستەوخۆکان بکەن.
هەرچەندە تایبەتمەندی ناوبراو لە پەخشە ڕاستەوخۆکانی فەیسبووک و ئینستەگرامدا بوونی هەیە، بەڵام ئەمەی تویتەر جیاوازە و میوانان ڕێگایان پێ دەدرێت لە ڕێگای دەنگەوە بەژداری بکەن نەوەک ڤیدیۆ. بەکارهێنەران دەتوانن دوگمەی میوانەکان (Guests) لە کاتی پەخشە ڕاستەوخۆکانیان کار پێ بکەن بۆ ئەوەی بینەران بتوانن داواکاری بەژداریکردن وەکو میوان بنێرن. داواکاری بەژداریکردن وەکو میوانیش لە بەشی خوارەوەی پەخشە ڕاستەوخۆکەدا ئەنجام دەدرێت.
https://twitter.com/Twitter/status/1133786992628719616
زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە لە دوای بەردەستکردنی تایبەتمەندی ناوبراوەوە دێت بۆ ئەپی Periscope لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا لایەن تویتەرەوە.
تایبەتمەندییەکە بۆ بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە زیاد کراوە و دەتوانرێت لە ڕێگای نوێکردنەوەی ئەپی تویتەرەوە بۆ سیستەمەکانی iOS و Android تایبەتمەندییەکە بە دەست بهێندرێت.
کرتە لە وێنۆچکەکانی خوارەوە بکە بۆ داگرتن/نوێکردنەوەی ئەپی Twitter بۆ iOS و Android


ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.