رەقەکاڵا

کۆمپانیای MediaTek یەکەمین چیپی تێهەڵکێشراوی 5G ـی بۆ مۆبایلەکان ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی Computex لە وڵاتی تایوان، کۆمپانیای MediaTek یەکەمین چیپی تێهەڵکێشراوی 5G ـی بۆ مۆبایلەکان ڕاگەیاند.

چیپە نوێیەکەی MediaTek بە MediaTek 5G ناو دەبرێت. پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. قەبارەی 7 نانۆمەترە و لێکدراوی مۆدێمی Helio M70 5G و پڕۆسێسەری Cortex-A77 و گرافیکی Mali-G77 ـە. هاوڕێی پاترییە و وزەیەکی زۆر کەم بەفیڕۆ دەکات. MediaTek دەڵێت؛ چیپەکە بەرزترین خێرایی داگرتنی 4.7 گێگابت/چرکەیە و بەرزترین خێرایی بارکردنی 2.5 گێگابت/چرکەیە.

هەرچەندە چیپە نوێیەکەی MediaTek خێراتر نییە لە چیپی X55 ـی کۆمپانیای Qualcomm، کە خێرایی داگرتنی 7 گێگابت/چرکەیە. بەڵام چیپەکەی MediaTek تێهەڵکێشراوە و هاوڕێیەکی باشی پاترییە.

لە دوای ئەوەی کۆمپانیای Intel کشایەوە لە بەرهەمهێنانی چیپی 5G بۆ مۆبایلەکان و کۆمپانیای هواوەیش لە لایەن ئەمریکاوە سزادرا، ئەمە دەرفەتێکی گونجاوە بۆ کۆمپانیای MediaTek تاوەکو بۆشایی بەرهەمهێنانی چیپی 5G پڕبکاتەوە و خۆی بناسێنێت. کۆمپانیای MediaTek دەڵێت کە ڕەنگە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا چیپەکە ئامادە ببێت و لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتووشدا ڕابگەیەندرێت.

سەرچاوە :
30 ئایار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840