10
هەواڵ 31, ئایار 2019

کۆمپانیای Activision ڕێکەوتی بەردەستکردنی زنجیرەیەکی نوێی لە یاری Call of Duty ئاشکراکرد

بە درێژایی ماوەی ڕابردوو ھەواڵە دزەپێکراوەکان و دەنگۆیەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە لە ماوەیەکی نزیکدا زنجیرەیەکی نوێ لە یاری Call of Duty بەردەست دەکرێت. سەبارەت بە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی یاریە نوێیەکە، دوێنێ شەو کۆمپانیای Activision بە فەرمی ڕێکەوتی 25 ـی مانگی 10 ـی ئەمساڵی دیاریکرد بۆ بەردەستکردنی زنجیرەیەکی نوێی یارییەکە.

جێگای باسە یارییەکە بۆ بەکارھێنەرانی سەکۆکانی PlayStation 4 و Xbox One و کۆمپیوتەرەکان بەردەست دەکرێت. لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە ھەبووە کە ئاخۆ ئەم بەشە نوێیە سەر بە چ زنجیرەیەک دەبێت، بەڵام پێگەی The Verge ئاماژەی بەوە کردووە کە ناونیشانی بەشە نوێیەکە Modern Warfare 4 نابێت.

لە ماوەی ڕابردوودا بە پێی چەند سەرچاوەیەکی نێوخۆی کۆمپانیاکە و ئەو کەسانەی هەستاون بە تاقیکردنەوەی یاریەکە، دەگوترێت شێوازەکەی تا ڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی زنجیرەی Modern Warfare 4 ـی یارییەکە دەبێت. وا دیارە دووبارە ئەمە زنجیرەیەکی بەهێزی یاری Call of Duty دەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ