ئەپڵ

ئەپڵ پێکهاتەی SwiftUI ـی تایبەت بە گەشەپێدەران ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 19 لە شەوی ڕابردوودا، کۆمپانیای ئەپڵ پێکهاتەی SwiftUI ـی تایبەت بە گەشەپێدەران ڕاگەیاند.

پێکهاتەی SwiftUI بریتییە لە ڕووکارێکی نیشاندانی کۆد کە دەتوانرێت سوودی لێ ببینرێت لە بەکارهێنانیدا لە زمانی Swift. لەگەڵ ئەم پێکهاتە نوێیەدا، دەتوانیت ڕووکاری ئەپەکەت بە کەمترین دێڕی کۆد دابڕێژیت.

پێکهاتەی SwiftUI توانای هەیە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گۆرانکارییەکان لە Xcode ـدا ڕوو بدات بە بێ ئەوەی پێویست بە بنیادنانی ئەپەکە بکات بۆ بینینی گۆڕانکارییەکان، ئەمەش بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە نایانەوێت ماوەیەک چاوەڕێ بکەن بۆ بینینی گۆڕانکارییەکان.

پێکهاتەکە توانای ئەوەی دەبێت بە ئاسانترین شێوە تایبەتمەندی دۆخی تاریک (Dark Mode) و هاوشێوەکانی بۆ ئەپەکان زیاد بکات بە بێ نووسینی کۆدی زۆر و درێژخایەن.

پێکهاتەی SwiftUI لە وەشانی 11 و نوێتری ئەپی Xcode ـدا بەردەستە بۆ گەشەپێدەران.

سەرچاوە :

4 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
599