هەواڵ
7, حوزهیران 2019
نۆکیا بە فەرمی مۆبایلی Nokia 2.2ـی بە نرخی 100 دۆلار و پڕۆسێسەری Helio A22ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای نۆکیا لە ماوەی ڕابردوودا بە فەرمی Nokia 2.2ـی نمایشکرد و وەک چاوەڕوان دەکرا مۆبایلەکە لە جۆری ئاست نزمە و نرخێکی بێگومان کەمیشی هەیە کە تەنها 100 دۆلارە. لە ڕووکاری پێشەوە مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری IPS LCD و لە بەشی سەرەوەی نۆچێکی بچوک بوونی هەیە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە.
لە ڕووکاری پشتەوەش Nokia 2.2 خاوەنی کامێرایەکە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و لە خوارەوەش خاوەنی فلاشێکی LEDـە، مۆبایلەکە پێشوەختە سیستمی ئەندرۆید پای 9.0ـی لەسەر جێگیرکراوە و لەگەڵ ئەوەشدا پێدەچێت سیستمی ئەندرۆید کیوی پێبگات. سەرەڕای ئەمانە Nokia 2.2 کاردەکات بە پڕۆسێسەرێک لە جۆری Helio A22 و خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی 2 یان 3 گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەک بە فراوانی 16 یان 32 گێگابایت.
گرنگترین تایبەتمەندییەکان:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 5.71 ئینج و بە ڕوونی +HD و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: Helio A22
- پڕۆسێسەری گرافیک: GE8320
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0
- کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: 13 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا ناکات
- پاراستن: هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار
- ڕام: 2 یان 3 گێگابایت
- بیرگە: 16 یان 32 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە
- ڕەنگ: ڕەش و خۆڵەمێشی
- نرخ: 100 دۆلار بۆ جۆری 16/2 گێگابایت و 115 دۆلار بۆ جۆری 3/32 گێگابایت
- بەرواری بەردەستبوون: 11/6/2019 لە هیند
سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.