هەواڵ
10, حوزهیران 2019
فەرمی: ڕاگەیاندنی یاری The Outer Worlds لە میانەی کۆنگرەی مایکرۆسۆفت لە E3 2019ـدا

لە میانەی کۆنگرەی مایکرۆسۆفت لە E3 2019ـدا ستۆدیۆی Obsidian بە فەرمی بەرواری ڕاگەیاندنی یارییە نوێیەکەی The Outer Worlds ئاشکرا کرد. بێگومان یەکەمین دەرکەوتنی یارییەکە لە میانەی چالاکییەکانی The Game Awards 2018ـدا بوو و لەو کاتەوە یاریکەران بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی یارییەکەن.
ئەمڕۆش لە E3 2019ـدا ستۆدیۆی ناوبراو هەستا بە نمایشکردنی چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە شێوازی یاریکردن و لە کۆتایی نمایبشەکەشدا بەرواری ڕاگەیاندنی یارییەکە ئاشکرا کرا و بە فەرمی لە بەرواری 25/10/2019 دەبێت، سەبارەت بەو سەکۆیانەی یارییەکەی لەسەر بەردەست دەبێت ئەوا بریتی دەبن لە ئێکس بۆکس وەن و پلەیستەیشن 4 و کۆمپیوتەر.
بۆ ئاشنابوونی زیاتر بە یارییەکە بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی The Outer Worlds بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.