هەواڵ 10, حوزه‌یران 2019

ڕۆڵگێڕی بەناوبانگ Keanu Reeves بە فەرمی بوونی دەبێت لە یاری Cyberpunk 2077ـدا

لە میانەی کۆنگرەی مایکرۆسۆفت لە پێشانگای E3 2019ـدا بە فەرمی بەرواری ڕاگەیاندنی یاری چاوەڕوانکراوی Cyberpunk 2077 ئاشکرا کرا. ئەوەی لە یارییەکەدا ناوازەیە و بێگومانیش لە ناونیشانی بابەتەکە ئاماژەم پێدا دەرکەوتنی ڕۆڵگێڕی بەناوبانگی فیلمی John Wickـە ئەویش Keanu Reeves.

ئەو ڤیدیۆیەی نمایشکرا دوو بەش بوو و یەکێکیان تایبەت کرا بە دیمەنێکی سینەمایی و ئەوی دیکەشیان تایبەت بوو بە نمایشکردنی چەند گرتەیەک لە شێوازی یاریکردن لە Cyberpunk 2077ـدا کە ئەویش بێگومان ناوازە دیارە لە یەکەم تەماشکردنەوە.

وێڕای نمایشکردنی چەند گرتەیەکی ناوازە لە Cyberpunk 2077، بەرواری بەردەستبوونیشی ڕاگەیەنرا و ئەویش لە بەرواری 16/4/2020ـدا دەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە پێشووتر ماڵپەڕی Kotaku بەرواری ڕاگەیاندنی یارییەکەی دزەپێکرد و ئاماژەی بەوەدابوو لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2020ـدا دەبێت، سەبارەت بەو سەکۆیانەی یارییەکەی لەسەر بەردەست دەبێت ئەوا بریتی دەبن لە ئێکس بۆکس وەن و پلەیستەیشن 4 و کۆمپیوتەر.

بینەری چەند گرتەیەکی شێوازی یاریکردن لە Cyberpunk 2077ـدا بن:-

تاگەکان Cyberpunk 2077
بۆچونی تۆ