هەواڵ

فەرمی: ڕاگەیاندنی بەشی پێنجەم لە یاری Gears of War 5

لە میانەی کۆنگرەی مایکرۆسۆفت لە پێشانگای E3 2019ـدا بە فەرمی بەرواری ڕاگەیاندنی یاری Gears of War 5 ئاشکرا کرا. لەم بارەیەوە ڕاپۆرتە دزەپێکراوەکانی مانگی ڕابردوو ڕاست بوون و یاری Gears of War 5 بە فەرمی بەردەست دەکرێت بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس وەن و پلەیستەیشن 4 لە بەرواری 10/9/2019ـدا.

هەروەها ئەگەر یەکێک بیت لە بەشداربووانی خزمەتگوزاری Xbox Game Pass ئەوا یارییەکە بە خۆڕایی بە دەست دەهێنیت، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخێکی نوێ بۆ یارییەکە ڕاگەیەنرا بە ناوی Escape و تیایدا یاری دەکەیت لەگەڵ دوو هاوڕێتدا لە دژی دڕندە و دوژمنەکان، بێگومان دۆخی CO-OPـە نوێیەکە شتێکی ناوازە دەبێت لە یارییەکەدا و بە هەمان شێوەی بەشەکانی پێشووش دۆخی سەرهێڵ هێشتا بوونی هەیە لە یارییەکەدا.

بۆ ئاشنابوون بە یارییەکە دەتوانن بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن:-

10 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891