هەواڵ 10, حوزه‌یران 2019

فەرمی: ئاشکراکردنی بەرواری ڕاگەیاندنی یاری Dying Light 2

لە میانەی کۆنگرەی مایکرۆسۆفت لە پێشانگای E3 2019ـدا بە فەرمی بەرواری ڕاگەیاندنی بەشی دووەم لە یاری Dying Light ئاشکرا کرا. لەو گرتە سادەیەی نمایشکرا تیایدا چەند دیمەنێکی سینەمایی و بێگومانیش شێوازی یاریکرن لە Dying Light 2ـدا نمایشکرا.

لەم بارەیەوە ئەوا یاریکەر هەڵدەستێت بە یاریکردن بە کەسایەتییەکی تووشبوو بە نەخۆشییەک و بە دڵنیاییشەوە لە کاتی یاریکردندا پێویستە هەڵبژاردەکانت بە دروستی هەڵببژێریت چونکە کاریگەری دەبێت لەسەر چیرۆکی یارییەکە و بە دڵنیاییشەوە لەسەر جیهانی دەوروبەرت، هەر بۆیە لەگەڵ هەر هەڵبژاردەیەکدا پێویستە بە شێوەیەکی قووڵ بیربکەیتەوە چونکە لە دواتردا دەبێت بەرگەی دەرئەنجامەکان بگریت ئەویش بە شێوەیەکی باش یاخود خراپ دەشکێتەوە بێگومان.

Dying Light 2 بە فەرمی بەردەست دەکرێت بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی ئێکس بۆکس وەن و پلەیستەیشن 4 و کۆمپیوتەر لە بەهاری ساڵی 2020ـدا، هەرچەندە زۆرینەی یاریکەران پێشبینیان دەکرد یارییەکە لە ساڵی 2019ـدا ڕابگەیەنرێت بەڵام بەداخەوە ئاشکرابوو لە ساڵی داهاتوودا بەردەست دەبێت.

بینەری نمایشی نوێی یاریەکە بن بۆ زیاتر ئاشنابوون بە Dying Light 2:-

تاگەکان Dying Light 2
بۆچونی تۆ