مایکرۆسۆفت

فەرمی: ڕاگەیاندنی نەوەی نوێی سەکۆی ئێکس بۆکس بە ناوی Xbox Scarlett

بە فەرمی لە میانەی کۆنگرەی مایکرۆسۆفتدا نوێترین ئامێری ئێکس بۆکس ڕاگەیەنرا بە ناوی Xbox Scarlett و ئەمەش بە فەرمی دەبێتە نوێترین نەوەی ئامێرەکە. بێگومان سەکۆ نوێیەکە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازەیە و بە دڵنیاییەوە ئاستێکی بەرزیشی هەیە.

بە شێوەیەک Xbox Scarlett خاوەنی پڕۆسێسەرێکی نوێیە لەگەڵ گرافیک کاردێکی نوێ لە جۆری AMD و بیرگەیەکی خێرا لە جۆری SSD و پشتگیری تەواوەتی دەکات بۆ جۆرایەتی 8K، لەگەڵ ئەمانەشدا ئامێرە نوێیەکە پشتگیری لە 120 FPS دەکات و بە دڵنیاییشەوە خێراییەکی داگرتنی ئێجگار زۆری دەبێت بۆ یارییەکان ئەمەش بە هۆکاری بەردەستبوونی بۆ بیرگەیەک لە جۆری SSD، لەگەڵ ئەوەشدا سەکۆ نوێیەکە توانای شوێنکەوتنی تیشکی RT دەبێت و بە ڕێژەی 40 جاریش بەهێزتر دەبێت لە ئامێری ئێکس بۆکس وەنی ئاسایی.

سەبارەت بە نرخی ئامێرەکە ئەوا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هیچی لەم بارەیەوە ئاشکرا نەکرد بەڵام بەرواری بەردەستبوونی Xbox Scarlettـی ئاشکراکرد و بڕیارە پێش بۆنەکانی جەژنی ساڵی 2020 ڕابگەیەنرێت هەرچەنە پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەدەن سەکۆ نوێیەکە لە مانگی 11ـی ساڵی 2020ـدا ڕادەگەیەنرێت ئەمەش بە هەمان شێوەی سەکۆی پێشوو کە لە مانگی 11ـی 2013ـدا ڕاگەیەنرا. هەروەها شایەنی ئاماژە پێدانە لەگەڵ بەردەستبوونی سەکۆکە یاری Halo Infiniteـیش ڕادەگەیەنرێت.

یەکەمین ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی سەکۆی Xbox Scarlett:-

10 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891