رەقەکاڵا
10, حوزهیران 2019
مایکرۆسۆفت کۆنتڕۆڵی بێوایەری Xbox Elite 2 ـی بە نرخی 179.99$ ـەوە ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی مایکرۆسۆفت لە E3 ـدا، کۆمپانیاکە بێوایەری Xbox Elite 2 ـی ڕاگەیاند.
کۆنتڕۆڵەکە خاوەن دیزاینێکی نوێیە و ئاسانە لە بەکارهێناندا، هەروەها چێژی یاریکردن زیاد دەکات. خاوەن چەند دوگمەیەکی نوێیە بۆ قەبارەکردنی ڕوونما. وە لە خوار گێڕی جوڵاندنی دووەمەوە، خاوەن دوگمەی دەستکردە بۆ جوڵاندن.
لە پاڵ هەبوونی خزمەتگوزاری بلوتوسەوە، کۆنتڕۆڵەکە خاوەن دەرچەی USB-C ـە، پاترییەکەی بەرگەی 40 کاتژمێر لە بەکارهێنانی بەردەوام دەگرێت. لە ڕێکەوتی 4 ـی 11 ـی ئەمساڵدا بە نرخی 179.99$ بەردەست دەکرێت
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.