10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 11, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

شاومی دەستبەندی Mi Band 4ـی بە ڕوونمایەکی ڕەنگاوڕەنگەوە ڕاگەیاندرا

لە ڕاستیدا دەسبەندی می باند ٣ یەکێک بوو لە هەرزانترین دەستبەندەکان بە تایبەتمەندی بەرزەوە، کە لە نێوان ٢٥ تا ٣٥ دۆلار نرخی بەرز و نزمی دەکرد لە ماوەی ڕابردوودا. ئەمڕۆش لە دوای سەرکەوتنی نەوەی سێیەمی ئەم دەستبەندە، شاومی بە فەرمی نەوەی چوارەمی نمایشکرد بە ڕوونمای ڕەنگاوڕەنگ و بوونی مایک بۆ یاریدەدەری کەسی و جۆرێکی تایبەتیش بە NFCـیەوە.

ڕوونماکەی ئۆلێدە و قەبارەی ٠.٩٥ ئینجە و بەرگەی ئاو دەگرێت تا قوڵی ٥٠ مەتر، لەگەڵ ئەم بەرگەگرتنەش دەتوانیت چاودێری مەلەکردنی پێ بکەیت. ئەمە و بوونی دیاریکەری زیرەکی جەڵتە. هەروەک هەستەوەرەکەی توانای چاودێری ڕاکردن و ڕۆیشتنی ئاسایی و لێخوڕنی بایسکیڵ و ڕاهێنانی پەت پەتێن دەکات، و ئەمە و چاودێریکردنی خەویشت دەکات.

لەگەڵ بوونی چاودێری ترپەکانی دڵ بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر، ئەوا ئەم دەستبەندە ئاگادارت دەکاتەوە لە کاتی هەستکردن بە بوونی پەستان و فشار. پاتری ئەم دەستبەندە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ بەرگە دەگرێت. هەروەک ئەو جۆرەی کە بۆ چین دروست دەکرێت NFC و Alipay و Bank Card و یاریدەدەری کەسی شاومی لەسەر دەبێت.

هەروەها وەکو نەوەکانی پێشتر گۆڕینی دەسکەکەی (قایشەکەی) ئاسانە و دەتوانیت لە نێو چەندین ڕەنگ بە گوێرەی خواستی خۆیت هەڵبژێریت. هەروەک جۆرێکی تایبەتیشی لێ بڵاودەکرێتەوە بە ناوی Avengers Edition.

نرخی می باند ٤ـی ئاسایی بە نزیکی ٢٥ دۆلار دەبێت، و ئەو جۆرەی NFC هەیە نزیکەی ٣٤ دۆلار دەبێت. لە ڕێکەوتی ١٤ و ١٨ی ٦ لە چین دەست بە فرۆشتنی دەکرێت. هەروەک چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ئەوروپا و وڵاتانی تر بەردەست بێت. بە هیوای ئەوەی کۆمپانیای ئایتی لۆبی بە زوویی بیهێنێتە کوردستان.

 

سەرچاوە :
تاگەکان mi Miband MiBand4 Xiaomi
بۆچونی تۆ