سامسۆنگ

سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy M40ـی بە سێ کامێرا و چاڵی ڕوونماوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی زنجیرەی گالەکسی Mـی ڕاگەیاند ئەویش Galaxy M40ـە. لە بارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەوە ئەوا لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی ڕوونمایەکی Infinity-Oـە لە جۆری IPS LCD و وەک تێبینیش دەکرێت هیچ نۆچێک لە بەشی پێشەوە نییە بەڵکو خاوەنی چاڵێکە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە.

لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی سێ کامێرایە بە ڕوونی 32+8+5 مێگاپێکسڵ و لە تەنیشتیدا هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە، هەروەها مۆبایلەکە کاردەکات بە پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 675 لەگەڵ ئەوەشدا پێشوەختە سیستمی ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری One UI لەسەر جێگیرکراوە. پێم وابێت تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە بۆ ئێوە ئاشنا بێت چونکە پێشووتر کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy A60ـی بە هەمان تایبەتمەندی بەردەست کرد بۆ بازاڕەکانی چین و ئێستاش بڕیاریداوە بۆ بازاڕە جیهانییەکانی بەردەست بکات لە ژێر ناوی Galaxy M40.

گرنگترین تایبەتمەندییەکان:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە پە قەبارەی 6.3 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19:5:9
  • پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 675
  • پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 612
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری One UI
  • کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 32+8+5 مێگاپێکسڵ
  • بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 1 تێرابایت
  • ڕام: 4 یان 6 گێگابایت
  • توانستی پاتری: 3500 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 15 وات
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
  • ڕەنگ: شینی تۆخ و شینی کاڵ
  • نرخ: 288$ دۆلار بۆ جۆری 128/6 گێگابایت
  • بەرواری بەردەستبوون: لە ئێستادا بەردەستە

سەرچاوە:-

  • GSM Arena

12 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
846