هەواڵ

کۆمپانیای HTC مۆبایلی HTC U19eـی بە دوو کامێرای سێڵفی و پڕۆسێسەری Snapdragon 710ـەوە ڕاگەیاند

پاش بێدەنگییەکی زۆر و دیار نەبوونی لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان کۆمپانیای HTC گەڕایەوە و مۆبایلێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی HTC U19e. مۆبایلە نوێیەکە لە جۆری ئاست مامناوەندە و لە ڕووی دیزاینەوە هاوشێوەی +HTC U12ـە، سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە ئەوا لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی ڕوونمایەکی بێ نۆچە لە جۆری OLED و دوو کامێرای سێلفیش لە پێشەوە بوونی هەیە.

لە ڕووکاری پشتەوە HTC U19e خاوەنی دوو کامێرایە بە ڕوونی 12+20 مێگاپێکسڵ و لە تەنیشتیدا هەستەوەری پەنجەمۆریش جێگیرکراوە، هەروەها مۆبایلەکە کاردەکات بە پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 710 و سەرەڕای ئەوەش پێشوەختە سیستمی ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری HTC Senseـی لەسەر جێگیرکراوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکان:-

  • ڕوونما: لە جۆری OLED و بە قەبارەی 6.0 ئینج و بە ڕوونی 1080×2160 پێکسڵ و بە دووری 18:9
  • پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 710
  • پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 616
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری HTC Sense
  • کامێرای پێشەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 24+2 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 12+20 مێگاپێکسڵ
  • بیرگە: 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 1 تێرابایت
  • ڕام: 6 گێگابایت
  • توانستی پاتری: 3930 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 18 وات
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
  • ڕەنگ: پەمەیی و سەوز
  • نرخ: 475 دۆلار بۆ جۆری 6/128 گێگابایت
  • بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە

سەرچاوە:-

  • GSM Arena

12 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
846