ئۆتۆمبێل

ساڵی داهاتوو کۆمپانیای Mazda یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی نمایش دەکات

کۆمپانیای Mazda ـی ژاپۆنی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە هەوڵدایە تاوەکو بێتە نێو جیهانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕایگەیاند کە ساڵی داهاتوو یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی نمایش دەکات.

بەڕێز Akira Marumoto بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای Mazda بە پێگەی Automotive News Europe ـی ڕاگەیاند کە کۆمپانیاکەی ساڵی داهاتوو یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی نمایش دەکات. ئۆتۆمبێلە کارەباییەکە لە لایەن خودی Mazda ـەوە دیزاین دەکرێت و هاوبەشی هیچ کام لە کۆمپانیاکانی وەکو Toyota و ئەوانی دیکەی تێدا نابێت بۆ بەرهەمهێنانی.

هەروەها کۆمپانیاکە لە پلانیدایە لە دوای بەردەستکردنی یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆیەوە، دەست بکات بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری هایبرید و لە ساڵی 2021 یاخود 2022 ـدا بەردەستی بکات.

ڕەنگە ئامانجی سەرەکی کۆمپانیای Mazda سەبارەت بە درووستکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان بۆ بایەخدان بە پارێزگاریکردن لە ژینگە بێت.

سەرچاوە :
12 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
586