10
ئەپ و نەرمەکاڵا 12, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

ئەپڵ ئەپی iCloud ـی لە کۆگای Microsoft بۆ بەکارهێنەرانی Windows بەردەستکرد

کۆمپانیای ئەپڵ و مایکرۆسۆفت بە شێوەیەکی هاوبەش کاریان کرد بۆ بەردەستکردنی ئەپی فەرمی iCloud لە نێو کۆگای Microsoft Store تایبەت بە بەکارهێنەرانی سیستەمی Windows.

لە پێشووتردا دەتوانرا ئەپی iCloud لە ڕێگای پاکێجی دەرەکییەوە دابمەزرێندرێت. بەڵام لەمەودوا، بەکارهێنەرانی سیستەمی Windows دەتوانن ئەپی iCloud ڕاستەوخۆ لە نێو کۆگای Microsoft Store ـەوە دابگرن. ئێستا ئەپەکە پشتگیری لە هاودەمیکردنی تەواوەتی بوخچە و پەڕگەکان دەکات، هەر وەک OneDrive، دەتوانرێت لەمەودوا بوخچە و پەڕگە زەخیرەکراوەکانی نێو خزمەتگوزارییە هەورییەکە لە ئەپی File Explorer ـدا بدۆزرێنەوە.

ئەم کارە هاوبەشەی ئەپڵ و مایکرۆسۆفت، گریمانەی زیادکردنی خزمەتگوزارییەکانی Apple TV و Apple Music بۆ سیستەمی Windows لە داهاتوودا بەهێزتر دەکەن.

دەتوانیت لە ڕێگای کرتە کردن لە وێنۆچکەکەی خوارەوە ئەپی iCloud لە Microsoft Store بۆ Windows بەدەست بخەیت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ