10
هەواڵ 19, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

هاوشێوەی OnePlus 7 Pro پێدەچێت مۆبایلی Huawei Mate 30 Pro خاوەنی ڕوونمایەکی 90 هێرتز بێت

مانگی ڕابردوو هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی داهاتووی هواوەی Mate 30 Pro دزەیپێکرا، لە بارەی تایبەتمەندییەکانەوە پێدەچێت مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەک بێت لە جۆری AMOLED بە قەبارەی 6.71 ئینج و بە ڕوونی +QuadHD، لەگەڵ ئەمەشدا و بە پێی نوێترین زانیارییەکان وا دیارە مۆبایلە نوێیەکەی هواوەی هاوشێوەی OnePlus 7 Pro خاوەنی ڕوونمایەکی 90 هێرتز دەبێت.

سەبارەت بە دیزاینی Huawei Mate 30 Pro ئەوا پێشبینی دەکرێت خاوەنی ڕوونمایەکی چاڵدار بێت و تیایدا کامێرای سێڵفی مۆبایلەکە جێگیربێت کە ئەویش دوو کامێرایە. لە ڕووکاری پشتەوەش مۆبایلەکە پێدەچێت هەڵگری چوار کامێرا بێت و سەرجەمیشیان لەگەڵ فلاشی LED ڕیزکرابن بە شێوەی پیتی ڤی V و خاوەنی نزیککردنەوەیەکیش بێت هەتاوەکو 50X.

سەرەڕای ئەمانە مۆبایلە نوێیەکەی هواوەی پێشبینی دەکرێت کاربکات بە پڕۆسێسەری HiSilicon Kirin 985 و مۆدێمێک لە جۆری Huawei Balong 5000ـی گونجێنراو لەگەڵ هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G، لە بارەی تایبەتمەندییەکانی دیکەوە ئەوا خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما دەبێت لەگەڵ پاترییەک بە توانستی 4200 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 55 وات، ئەوەی دەمێنێتەوە بەرواری ڕاگەیاندنییەتی و هەرچەندە زانیاری لە بارەیەوە نییە بەڵام لەوانەیە لە مانگی 10ـی داهاتوودا ڕابگەیەنرێت.

دیزاین و تایبەتمەندی پێشبینیکراوی مۆبایلی Huawei Mate 30 Pro:-

تاگەکان Huawei Mate 30 Pro
بۆچونی تۆ