10
شاومی 22, حوزه‌یران 2019

نوێکاری MIUI 10.3.5.0 ڕەوانەی مۆبایلی Pocophone F1 کرا

مۆبایلی Pocophone F1 لە سەرەتاکانی مانگی چوارەمی ڕابردوودا نوێکاری MIUI 10.3.4.0 پێگەیشت و هەریەک لە تایبەتمەندییەکانی Widevine L1 و Game Turboـی بۆ زیاد کرا، ئێستاش مۆبایلەکە پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ نوێکارییەکی دیکەی پێگەیشت و وەشانی مۆبایلەکەی کردە MIUI 10.3.5.0.

قەبارەی نوێکارییەکە 390 مێگابایتە و لەگەڵیدا ڕێڕەوی ئاساییشی مانگی پێنج لەسەر مۆبایلەکە جێگیر دەکات هەروەها ئێستا دەتوانیت کاتژمێری سەر قوفڵی مۆبایلەکەت دەستکاری یان تایبەت بکەیت، ئەمەش ئەنجام دەدرێت لە ڕێگای کردنەوەی ڕێکخستنەکان پاشان چوونە نێو بەشی Lock Screen & Password دواتریش بۆ Advanced Settings.

لەگەڵ ئەمانەشدا نوێکارییەکە هەڵدەستێت بە باشترکردن و چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی وەک دیارنەمانی ئەپە دووانیەکان پاش کوژاندنەوە و هەڵکردنەوەی مۆبایلەکە لەگەڵ باشترکردنی دەرکەوتنی هێڵەکانی وای فای. جێگای ئاماژە پێکردنیشە دڵنیاکرایەوە کە مۆبایلی Pocophone F1 نوێکاری Android Qـی پێدەگات بەڵام بێ ئاماژەدان بە بەروارێکی دیاریکراو.

تاگەکان Pocophone F1
بۆچوونەکان
  • پشتیوان

    بۆ من پێم نەگەیشتووه؟

بۆچونی تۆ