10
مۆبایل و تابلێت 24, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

پێگەی GSMArena باشترین مۆبایلەکانی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی دیاریکرد

بێگومان ئێستا کات و ساتی بڵاوکردنەوەی لیستی باشترین مۆبایلە زیرەكەكانە بە پێی چارەکەکانی ساڵ. هەروەها هەمووان تامەزرۆی زانینیانن. پێگەی GSMArena بۆ ساڵی 2019 باشترینی نیوەی یەكەمی ساڵی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان دیاریکرد و براوەی یەکەمیش سامسۆنگ +Galaxy S10 ـە و وەك باشترین مۆبایلی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ دیاریكرا.

هەروەها مۆبایلی هواوەی P20 Pro لە پلەی دووەمدایە، لە پاشان مۆبایلی OnePlus 7 Pro دێت و پلەی سێیەمی گرتووە. شایەنی باسە باشترین ئەو مۆبایلانەی كە کارکردوون و بە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G، گالەكسی S10+ 5G لە پێشەنگدایە و لە پلەی یەكەمدایە، لە پاشان مۆبایلی OnePlus 7 Pro 5G دێت و پلەی دووەمی گرتووە، پاشان مۆبایلی هواوەی Mate 20 X 5G دێت و لە پلەی سێیەمدایە.

هەر لە میانەی دیاریکردنی باشترینەکاندا بۆ باشترین مۆبایلی نرخ و هەرزان، مۆبایلی Redmi K20 Pro لە پلەی یەکەمدا دیاریکرا و لە پاشان +Galaxy S10 لە پلەی دووەم و مۆبایلی Asus Zenfone 6 ـیش لە پلەی سێیەمدا دیاری کران.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ