10
هەواڵ 25, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

دزەپێکردنی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی داهاتووی هواوەی Honor 9X Pro

لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Honor 8Xـی بەرهەمهێنراو لە لایەن نیشانەی بارزگانی ئۆنەری سەر بە هواوەی سەرکەوتنێکی دیار و گەورەی بەدەست هێنا ئەویش فرۆشرانی 10 ملیۆن یەکەیە لە مۆبایلەکە ئەمەش لە سەرەتای ڕاگەیاندنیەوە هەتاوەکو مانگی نۆیەمی ساڵی ڕابردوو.

ئێستاش کاتی ڕاگەیاندنی جێگرەوەیەک بۆ ئەم مۆبایلە نزیک بووەتەوە و پێدەچێت جێگرەوەکەش هەڵگری ناوی Honor 9X Pro بێت، لەم بارەیەوە دزەپێکەرێک بە ناوی RODENT950 هەستا بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و وا پیشان دەدات تایبەتمەندییەکان دەگەڕێنەوە بۆ مۆبایلی داهاتووی هواوەی Honor 9X Pro.

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەش خۆی دەبینێتەوە لە بوونی چوار کامێرا لە بەشی پشتەوە لەگەڵ پاترییەک بە توانستی 4000 ملی ئەمپێر، پێم وابێت ئاشنان بەم تایبەتمەندییانە چونکە لە Huawei Nova 5ـیشدا بە هەمان شێوە بوونی هەیە، ئەمەش ئاساییە چونکە هواوەی لە پێشووتریشدا هەڵدەستا بە ڕاگەیاندنی هەمان مۆبایل بەڵام بە ناوی جیاواز و لە چەند ناوچەیەکی جیاوازیش بێگومان.

ئەمەش ڕوویدا لەگەڵ مۆبایلی Honor 8X کە لە هەندێک لە بازاڕەکاندا بەردەست بوو لە ژێر ناوی Honor View 10 Liteـدا و Honor 8X Maxـیش لە ژێر ناوی Huawei Enjoy Max. شایەنی ئاماژە پێدانە مۆبایلی Honor 7X بە فەرمی ڕاگەیەنرا لە 12/2017ـدا و بە شوێنیدا مۆبایلی Honor 8X ڕاگەیەنرا پاش تەنها 10 مانگ، هەر بۆیە ئەگەرێکی زۆر هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بینەری ڕاگەیاندنی زنجیرەی مۆبایلەکانی Honor X9 Series ببین.

تایبەتمەندییە دزەپێکراوەکان لە جریوەیەکی RODENT950ـی دزەپێکەر:-

بۆچونی تۆ