مۆبایل و تابلێت

کۆمپانیای میدیاتێک پڕۆسێسەری نوێی Helio P65ی ڕاگەیاند

نوێترین پڕۆسێسەری میدیاتێک Helio P65ە و خاوەن ٨ ناوکە، ٢ دانەی Cortex-A75 و ٦ دانەی Cortex-A55، بە وتەی کۆمپانیای ARM، ناوکی A75 بە بڕی ٢٢٪ لە A73 و ناوکی A55 بە بڕی ١٨٪ لە A53 خێراترن، GPUی پڕۆسێسەرەکە لە جۆری Mali-G52ە و NPUەکیش بەرپرسە لە فرمانەکانی پەیوەست بە زیرەکی دەستکرد لە پڕۆسێسەرەکە کە بە وتەی کۆمپانیاکە ٢ هێندەی NPUی پڕۆسێسەرەکانی پێشووی زنجیرەی P خێرایە.

پڕۆسێسەرەکە پشتگیری کامێرا دەکات تاوەکوو ڕوونی ٤٨ مێگاپیکسڵ و دەتوانێت وێنەی Bokeh بەرهەم بهێنێت تەنانەت بە ١ کامێراش، ئەوەی جێگای داخە ئەوەیە پڕۆسێسەرەکە پشتگیری کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ ناکات وەک تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K و بیرگەی جۆری UFS و ڕامی دوانە کەناڵ، هیچ باسێکیش لەوە نەکراوە پڕۆسێسەرەکە چەند نانۆمەترییە بەڵام پێشبینی دەکرێت وەک P60 و P70 ١٢ نانۆمەتری بێت.

 

 

سەرچاوە :

26 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
324