سامسۆنگ
28, حوزهیران 2019
فرۆشی Galaxy S10 5G بە فەرمی 1 ملیۆن یەکەی تێپەڕاند

بە پێی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای سامسۆنگ توانیویەتی ڕکابەرییەکی باش بکات لە بواری فرۆشتنی بۆ ئەو مۆبایلانەی پشتگیری لە هێڵێ 5G دەکەن، بە شێوەیەک کۆمپانیای سامسۆنگ لە کۆریای باشور توانیویەتی زیاتر لە 1 ملیۆن یەکە لە مۆبایلی Galaxy S10 5G بفرۆشێت ئەمەش تەنها لە ماوەی 80 ڕۆژدا.
لەم بارەیەوە ئەگەر ئێمە فرۆشی مۆبایلەکە بەش بکەینە سەر ئەو ڕۆژانەی تیایدا مۆبایلەکە بەردەستبووە لە بازاڕەکان ئەوا دەردەکەوێت Galaxy S10 5G نزیکی 15 هەزار یەکەی لێ فرۆشراوە هەموو ڕۆژێک، لە بەرامبەریشدا کۆمپانیای ئێڵ جی سەرکەوتوبووە لە فرۆشتنی 280 هەزار یەکە لە مۆبایلی V50 ThinQ 5G ئەویش لە بەرواری 10/5 هەتاوەکو ئێستا.
سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.