شاومی
28, حوزهیران 2019
بەهۆی نوێکارییەکەوە ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی Xiaomi Mi9 SE لە کاردەکەون

لە میانەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلی Xiaomi Mi9 SE ئەوەیان ئاشکرا کرد مۆبایلەکانیان لە کارکەوتوون پاش جێگیرکردنیان بۆ نوێترین نوێکاری ڕەوانەکراو لە لایەن کۆمپانیای شاومی.
لە ئێستادا بە شێوەیەکی دیاریکراو زانیاریمان نییە لە بارەی ئەوەی چ بەشێکی مۆبایلەکە بە دیاریکراوی لە کارکەوتووە و ئایا دەتوانرێت کێشەکە چارەسەر بکرێت یاخود نا، بەڵام هەتاوەکو کاتی چارەسەرکرانی کێشەکە لە لایەن کۆمپانیای شاومییەوە ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی Mi9 SE دەکەین نوێکاری MIUI 10.3.1.0 لەسەر مۆبایلەکانیان جێگیر نەکەن، شایەنی ئاماژە پێدانیشە نزیکی چوار ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ڕوودانی یەکەم حاڵەت و ئەمەش لە یانەی فەرمی کۆمپانیای شاومی ئاماژەی پێکرابوو.

سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.