بابەتی گرینگ
28, حوزهیران 2019
کۆمپانیای ئێڵ جی سێ مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند لە ژێر زنجیرە نوێیەکەی بە ناوی LG W Series

وەک چاوەڕوان دەکرا کۆمپانیای ئێڵ جی بە فەرمی زنجیرەیەکی نوێی لە مۆبایلەکانی ڕاگەیاند لە ژێر ناوی LG W Seriesـدا لە هیند، هەروەها کۆمپانیای ناوبراو لەگەڵ ڕاگەیاندنی بۆ زنجیرەکە سێ مۆبایلی نوێی وەک بەشێک لە زنجیرەی LG W Series ئاشکرا کرد ئەوانیش هەریەکە لە مۆبایلەکانی LG W10 و LG W30 و LG W30 Proـن و تایبەتمەندییەکانی سەرجەمییان بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی LG W10:-

- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD FullVision و بە قەبارەی 6.19 ئینج و بە ڕوونی 1512×720 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری MediaTek Helio P22 و بە خێرایی 2.0 گێگاهێرتز
- ڕام: 3 گێگابایت
- بیرگە: 32 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی MicroSDـەوە
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+5 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0
- ڕەنگ: ڕەش و مۆر
- نرخ: 115 یۆرۆ
- بەرواری بەردەستبوون: 3/7/2019
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی LG W30:-

- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD FullVision و بە قەبارەی 6.26 ئینج و بە ڕوونی 1520×720 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری MediaTek Helio P22 و بە خێرایی 2.0 گێگاهێرتز
- ڕام: 3 گێگابایت
- بیرگە: 32 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی MicroSDـەوە
- کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 12+13+2 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0
- ڕەنگ: خۆڵەمێشی شین و سەوز
- نرخ: 130 یۆرۆ
- بەرواری بەردەستبوون: 3/7/2019
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی LG W30 Pro:-

- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD FullVision و بە قەبارەی 6.22 ئینج و بە ڕوونی 1520×720 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 632 و بە خێرایی 1.8 گێگاهێرتز
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 32 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی MicroSDـەوە
- کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا 13+8+5 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0
- ڕەنگ: خۆڵەمێشی و شین و سەوز
- نرخ: ئاشکرا نەکراوە
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.