ئەپڵ

بە پێچەوانەی نەوەی پێشووی، Mac Pro 2019 کە لە 6000$ـەوە دەست پێدەکات لە چین دروست دەکرێت

ساڵی ٢٠١٣ ئەپڵ نەوەیەکی نوێی لە کۆمپیوتەری Mac Pro ڕاگەیاند و شانازییەکی زۆری بەوەوە کرد کە لە ئەمریکا دروست دەکرێت! بەڵام ئەمساڵ و لە کاتی ڕاگەیاندنی Mac Pro 2019 ئەپڵ هیچ شتێکی لەو بارەیەوە نەدرکاند و هەمووانی خستە گومانەوە کە ئەپڵ لە هەنگاوی بەرهەمهێنان لە ئەمریکا پاشگەز بووبێتەوە و گەڕابێتەوە کارگەکانی چین.

ڕاپۆرتێکی The Wall street journal گومانەکان پشتڕاست دەکاتەوە و ئاشکرای دەکات کە ماک پڕۆ نوێیەکە لە چین دەبەسترێت لە کارگەکانی کۆمپانیای تایوانیی Quanta، هۆکارە سەرەکییەکەشی ئەوەیە کە بەم شێوەیە ئەپڵ پارەی بۆ دەگەڕێتەوە لە خەرجی گواستنەوەی پارچەکان لە چین و وڵاتانی نزیکییەوە بۆ ئەمریکا.

بێگومان ئەم هەواڵە ئیدارەی تڕەمپ نیگەران دەکات کە لە جەنگی ئابووریدایە لەگەڵ چین و بەردەوام پەستان دەخاتە سەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەرهەمەکانیان لە وڵاتی خۆیان بەرهەم بهێنن.

سەرچاوە :

28 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
322