شاومی 29, حوزه‌یران 2019

ڕێدمی و بلاک شارک کاردەکەن لەسەر ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانیان بە پشتگیری بۆ هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G

وەک ئاشکرایە مۆبایلی Xiaomi Mi Mix 5G یەکەم مۆبایلی کۆمپانیای شاومی بوو پشتگیری لە هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G بکات و وا دیارە بەم زووانەش بە فەرمی بەردەست دەکرێت، لە هەمان کاتیشدا هەردوو نیشانەی بازرگانی ڕێدمی و بلاک شارکی سەر بە شاومی ئەوەیان ئاشکرا کرد لە ئێستادا کاردەکەن لەسەر ڕاگەیاندنی یەکەمین مۆبایلەکانیان بە پشتگیری لە هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G.

شایەنی باسە بەڕێوبەری گشتی نیشانەی بازرگانی ڕێدمی Lu Weibing لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی Weibo بە چەند وشەیەک ئاماژەی بەوەدا و وتی ” 5G بەڕێوەیە” هەروەها وتیشی بە هاتنی ساڵی داهاتوو هەندێک مۆبایلمان بەردەست دەبن بە پشتگیری لە هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G و بە نرخی تەنها 2000 یوانی چینی واتە نزیکی 300 دۆلاری ئەمریکی.

هەر لەم بارەیەشەوە هاوڕێکەی لە نیشانەی بازرگانی بلاک شارکی سەر بە شاومی بە هەمان شێوە لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوەدا گروپی تایبەت بە گەڕان و گەشەپێدانی تایبەتی بلاک شارک لە ئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی بلاک شارک بە پشتگیریکردن لە هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G.

بۆچونی تۆ