10
ئەپ و نەرمەکاڵا 30, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

گووگڵ کار لەسەر زیادکردنی کاریگەری(Effect)ـەکانی هاوشێوەی سناپ چات دەکات بۆ ئەپی Android Messages

لە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا گووگڵ بیرخەرەوەکانی بۆ ئەپی نامەبەری Android Messages زیادکرد، ئێستا کۆمپانیاکە کار لەسەر زیادکردنی کاریگەری(Effect)ـەکانی هاوشێوەی سناپ چات و ئینستەگرام دەکات بۆ ئەپە نامەبەرەکەی.

لەگەڵ زیادکراوەکەدا، بەکارهێنەرانی ئەپە نامەبەرەکە دەتوانن کاریگەرییەکانی هاوشێوەی سناپ چات و ئینستەگرام بۆ وێنەکانیان بەکاربهێنن. کاریگەرەکان تەنها بۆ کاتی ناردنی وێنەکان بەکاردێن و ناتوانرێت لە کامێرایی ئاساییدا کاریان پێبکرێت. کاریگەرەکان پێک دێن لە؛ فڕۆکە، باڵۆنەکان، یارییە ئاگرییەکان، پڕیشکەی پیرۆزبایی و فریشتە.

دەتوانرێت وێنەی چرکێندراو بە خاوەن کاریگەرییەکان لە ڕێگای MMS ، SMS یاخود RCS ـەوە بۆ ئەو کەسانی مەبەست بنێردرێن. تاوەکو ئێستا دیار نییە کە لە چ کاتێکدا تایبەتمەندییەکە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەپی نامەبەری Android Messages لە لایەن گووگڵەوە زیاد دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ