یاری
2, تەممووز 2019
سناپ چات یاری Bitmoji Tennis ـی بە بۆنەی نزیکبوونەوەی پاڵەوانێتی Wimbledon ـەوە بەردەستکرد

هیچ گومانێکی تێدا نییە کە سناپ چات بە هەوادارێکی یارییە وەرزشییەکانە و بە بەردەوامی پشتگیری لە یارییە وەرزشییەکان دەکات. کۆمپانیاکە یاری Bitmoji Tennis ـی وەکو بەشێک لە سەکۆی Snap Games بەردەستکرد.
یارییەکە تایبەتە بە وەرزشی تۆپی تێنس و بە بۆنەی نزیکبوونەوەی پاڵەوانێتی Wimbledon ـەیە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا. بەمەش، دەتوانرێت یاری تێنس لەگەڵ هاوڕێیاندا لە کۆمەڵەکاندا و لە گۆڕەپانی هاوشێوەی پاڵەوانێتی Wimbledon ـدا ئەنجام بدرێت. یارییەکە بە شێوەیەکە کە براوەکان دەمێننەوە و کەسی داهاتوو دێتە جێی دۆڕاو، بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت.
بێگومان، سناپ چات ڕێکلامەکان پشتگوێ ناخات و لە نێوان هەر یارییەکدا ڕێکلامی دیاریکراو نیشان دەدات.
زیادکردنی ئەم یارییە لە دوای بەردەستکردنی هاوێنەی یاریزانی تێنس Serena Williams دێت لە ماوەی ڕابردوودا.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.