مۆبایل و تابلێت
2, تهمموز 2019
Vivo IQOO Neo ڕاگەیەندرا، Snapdragon 845 و پاترییەکی زەبەلاح لەخۆدەگرێت

Vivo نوێترین مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی IQOO Neo کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت بە نرخێکی گونجاو، مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 845ـە و ڕوونمایەکی ٦.٣٨ ئینچی لە جۆری OLED هەیە کە هەستەوەرێکی پەنجەمۆر لە ژێریەتی و ڕوونییەکەی فوول ئێچ دی پڵەسە.
لە پشتەوە ٣ کامێرا هەیە، ١٢ مێگاپیکسڵێکی ئاسایی، ٨ مێگاپیکسڵێکی گۆشە فراوان و کۆتا دانەش ٢ مێگاپیکسڵە و تایبەتە بە قووڵی و تەڵخکردنی پشتی وێنەکان، بۆ ساردکردنەوەش مۆبایلەکە ٢ چین گرافایتی تیادایە کە لە نێوانیان ژوورێکی هەڵم و پارچەیەک ئەلەمنیۆم هەیە.
پاتری مۆبایلەکە ٤٥٠٠میللی ئەمپێر/کاتژمێرە و بارگاویکەرەوەکەی توانای ٢٢.٥ واتە، مۆبایلەکە بە ڕووکاری Funtouch OS 9 کار دەکات کە بنیاد نراوە لەسەر ئەندرۆید ٩.
مۆبایلەکە لە چین بە ڕەنگەکانی مۆر و ڕەش بەردەستە و نرخی بەم شێوەیەیە:
٢٦٠ دۆلار بۆ ٦گب/٦٤گب
٣٣٥ دۆلار بۆ ٨گب/١٢٨گب


محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.