تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 3, ته‌مموز 2019

ئینستەگرام لەزگەیەکی نوێی بۆ بەشی ستۆری زیادکرد تایبەت بە پەیوەستبوون بە گفتوگۆ بە کۆمەڵەکان

ئینستەگرام بەردەوامە لە زیادکردنی تایبەتمەندییە نوێیەکان بە مەبەستی ڕاکێشانی بەکارهێنەری زیاتر بۆ خۆی. لە هەنگاوێکی نوێدا، کۆمپانیاکە لەزگەیەکی نوێی بۆ بەشی ستۆری زیادکرد.

لەزگە نوێیەکە بە ناوی Join Chat ـەوەیە و تایبەتە بە پەیوەستبوونی هاوڕێیان و شوێنکەوتووان بە گفتوگۆیەکی بە کۆمەڵ. لەزگەکە دەتوانرێت زیاد بکرێت بۆ وێنە و ڤیدیۆکان لە بەشی ستۆری. لە کاتی زیادکردنی لەزگەکەدا، پێویستە ناوێکی تایبەت بە گفتوگۆ بە کۆمەڵەکە بنووسرێت. لە ڕێگایەوە هاوڕێیان یاخود شوێنکەوتووانت دەتوانن کرتەی لێ بکەن بە مەبەستی پەیوەستبوون بە گفتوگۆ بە کۆمەڵەکانەوە. پەیوەستبوون بە گفتوگۆ بە کۆمەڵەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ نییە و خاوەن ستۆرییەکە دەتوانێت ئەو کەسانە دیاری بکات کە مەبەستیەتی تاوەکو پەیوەست ببن بە گفتوگۆ بە کۆمەڵەکەوە.

لە ئێستادا لەزگەکە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکە لە iOS و Android زیاد بووە و بەمنزیکانە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران زیاد دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ