فلاش و ماڵتیمیدیا 20, تشرینی دووه‌م 2011

(وانه‌ی دووه‌م) کاریگەری تەقینەوە لە بەرنامەی سویش ماکس دا

بەڕێزی بەکارهێنەر مەبەستمان لە کاریگەری تەقینەوە ئەوەیە چۆن بتوانین شێوەیەک یان وێنەیەک لەبەرنامەی سویش دا بتەقێنینەوە یان کاریگەری شکاندنی پێبدەین.ئەو کارەی ئێمەش دەیکەین تەنها بە شێوەی دوو دووریە، چونکە هەروەکو خۆتان دەزانن بەرنامەی ناوبراو کاری جوڵەی دوو دووری دەکات ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانین بە هۆی سکریپتەوە کاری سێدووری پێ ئەنجام بدەین.


بەڕێزی بەکارهێنەر سەرەتا بەرنامەی سویش بکەوە و پەڕەیەکی نوێ دروست بکە ،پاشان شێوەیەک یان وێنەیەک بهێنە کە دەتەوێت کاریگەری تەقینەوەی پێبدەیت، وەکو وێنەی ژمارە 1:-

پاش هێنانی وێنەکە یان شێوەکە ،کلیکی ڕاست لەسەر وێنەکە بکە و فرمانی Break>break into pieces هەڵبژێرە و  بۆکسێکت بۆ دێت رێکی بخە هەروە کو لەوێنەی ژمارە 2 دا دیارە:

دوای رێکخستنی بۆکسەکە ، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کاریگەری Explode بۆ شێوەکە زیاد بکەین ئەویش بەکلیک کردن لە دوگمەی Add Effect>One Off>Explode دوای زیادکردنی کاریگەریەکە ،جووت کلیکێک لە کاریگەریەکە بکە لەناو تایم لایندا، بۆ بوونەوەی بەشی تایبەتمەندی کاریگەریەکە ،کە لەلای ڕاستی بەرنامەکەوە لەگەڵ بەشی ئاوتلایندایە ، دوای بوونەوەی بەشەکە تێیدا دەتوانین چەند تایبەتمەندیەک لە کاریگەریەکە بگۆڕێن بۆ جوانترکردنی شێوەی تەقینەوەکە هەروەکو لە وێنەی ژمارە 3 و 4 دا دیارە:

دوای ئەنجامدانی ئەم کارانەی سەرەوە پڕۆژەکەت تاقی بکەوە دەبینین شێوەکەمان کاریگەری تەقینەوەی وەرگرتووە. لەکۆتایدا هیوامان سود بینینی ئێوەیە.

بۆچونی تۆ