سامسۆنگ

مۆبایلەکانی سامسۆنگ بەرگەگر نین بەرامبەر بە ئاو وەک ئەوەی سامسۆنگ باسی لێ دەکات

کۆمسیۆنی پارێزگاریکردن لە بەکارهێنەر لە ئوستڕاڵیا سکاڵایەکی دژی کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشوور تۆمار کردووە بە تۆمەتی چەواشەکاری لە ڕێکلامە ڤیدیۆییەکان کە وا نیشان دەدەن مۆبایلەکانی سامسۆنگ دژە ئاون و دەتوانرێن لە مەلەوانگەکاندا بەکاربهێندرێن.

سامسۆنگ لە ساڵی 2016 ـەوە دەڵێت کە دەتوانرێت مۆبایلەکانی لە نێو مەلەوانگە و دەریاکاندا بەکاربهێندرێن، بەڵام بە پێی کۆمسیۆنەکە بێت، ئەوانە تەنها قسەی ناڕاست و چەواشەکارانەن. هەروەها کۆمسیۆنەکە شیکاری کردووە کە سامسۆنگ زیاتر لە 300 ڕێکلامی ڤیدیۆیی بڵاوکردۆتەوە کە وا دەری دەخات مۆبایلەکانی سامسۆنگ خۆڕاگرن بەرامبەر بە شێ و ئاو.

زۆرێک لە مۆبایلەکانی سامسۆنگ پشتگیری لە پارێزەری جۆری IP68 دەکەن بەرامبەر بە ئاو، بەو مانایەی کە دەتوانرێت لە قوڵی تاوەکو 1.5 مەتر لە نێو ئاو بەکاربهێندرێن و تاوەکو 30 خولەک بەرگەگرییان بەرامبەر بە ئاو هەبێت، بەڵام کۆمسیۆنەکە دەڵێت مۆبایلەکانی سامسۆنگ بەرگەگر نین بەرامبەر بە ئاو لە هەموو ناوچەیەکدا، تەنانەت سامسۆنگ خۆشی پێشنیار ناکات کە مۆبایلەکانی لە نێو ئاوی کەنار دەریاکاندا بەکاربهێندرێن.

ئەمە یەکەمجار نییە تۆمەتی لەو جۆرە بەرامبەر بە سامسۆنگ درووست بکرێت. لە سەرەتاکانی ساڵی 2016 ـەدا Consumer Reports لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە مۆبایلی Galaxy S7 شکستی هێناوە لە تاقیکردنەوەیەکی شەپۆلە ئاوییەکاندا.

سەرچاوە :

5 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
708