10
ئۆتۆمبێل 5, ته‌مموز 2019 بۆچوون

ئۆتۆمبێلەکانی ساڵی 2024 ـی BMW و Mercedes-Benz خۆلێخوڕ دەبن لە ڕێگا ئەوتۆبانەکان (Autobahn)

کۆمپانیاکانی BMW و Mercedes-Benz ـی ئەڵمانی کار دەکەن تاوەکو بەیەکەوە پەرە بە تەکنەلۆژیای خۆلێخوڕی ئۆتۆمبێلەکان بدەن لە ڕێگا ئەوتۆبانەکان. لەبەرئەوە، کۆمپانیای BMW ـی ئەڵمانی ڕێککەوتنی ئەنجامدا لەگەڵ کۆمپانیای Daimler AG ـی خاوەن کۆمپانیای Mercedes-Benz.

ڕێککەوتنەکە بە مەبەستی پێشخستنی قۆناغی 4 ـی تەکنەلۆژیای خۆلێخوڕی ئۆتۆمبێلەکانە لە ڕێگا ئەوتۆبانەکاندا، تاوەکو ئۆتۆمبێلەکان پێویستیان بە یارمەتی شۆفێر نەبێت بۆ لێخوڕین. بۆ ئەم مەبەستە، هەردوو کۆمپانیاکە کۆمەڵەیەکی پێکهاتوو لە 1,200 شۆفێری کارامە ڕادەسپێرن بۆ تاقیکردنەوە لەسەر تەکنەلۆژیاکە لە کەمپێکی نزیک شاری میونشنی ئەڵمانیا. کۆمەڵەکە ئەرکیان سەرەنجدان دەبێت لەسەر یارمەتیدانی سیستەمە شۆفێرییەکان، هەستەوەرەکان، زانیارییە پەیوەست کراوەکان بە بیرگەکان، کارگێڕی و گەشەپێدانی کردارەکان و نەرمەواڵە.

پێش بەردەستکردنی قۆناغی 4 ـی تەکنەلۆژیای خۆلێخوڕی ئۆتۆمبێلەکان لە ڕێگا ئەوتۆبانەکان، BMW دەیەوێت قۆناغی 3 ـی تەکنەلۆژیاکە بەردەست بکات لە ساڵی 2021 ـدا. وا بڕیارە قۆناغی 4 ـی تەکنەلۆژیای خۆلێخوڕی ئۆتۆمبێلەکان لە ڕێگا ئەوتۆبانەکان لە ساڵی 2024 ـدا ئامادە ببێت بۆ جێگیرکردن لەسەر ئۆتۆمبێلەکانی هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی BMW و Mercedes-Benz بۆ ئەوەی چیتر ئۆتۆمبێلەکان پێویستیان بە شۆفێر نەبێت بۆ لێخوڕین لە ڕێگا ئەوتۆبانەکان.

ئەوتۆبان ئەو ڕێگا خێرایانەن کە لە ئەڵمانیا ھەن و دەست بەسەرداگرتنی فیدراڵیان ھەیە و کۆنتڕۆڵ کراون. جگە لە ئەڵمانیا لە نەمسا و سویسڕاش بوونیان ھەیە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ