ئای ئۆ ئێس

ئەپی Telegram بە زیادکردنی لەزگە جوڵاوەکان (Animated Stickers) بۆ iOS و Android نوێکرایەوە

تێلەگرام بەردەوامە لە بەردەستکردنی نوێترین تایبەتمەندییەکان بۆ بەکارهێنەرانی. کۆمپانیاکە نوێترین وەشانی لە ئەپەکەی بە زیادکردنی تایبەتمەندییەکی نوێوە بەردەستکرد.

کۆمپانیای تێلەگرام وەشانی ژمارە 5.9 ـی لە ئەپی Telegram بە زیادکردنی لەزگە جوڵاوەکان (Animated Stickers) ـەوە بەردەستکرد. کۆمپانیاکە لە ساڵی 2015 ـەوە لەزگەکانی لە ئەپەکەدا ڕاگەیاند و تاوەکو ئێستا ژمارەی بەکارهێنانیان گەیشتۆتە 2 ملیار جار. خۆشحاڵانە، دەتوانین لەمەودوا لەزگە بە شێوەی جوڵاوە لە ئەپی تێلەگرامدا بەکاربهێنین.Animated GIF

لەزگە جوڵاوەکان کەمترین قەبارە داگیر دەکەن. تێلەگرام دەڵێت هەر لەزگەیەکی جوڵاوە قەبارەیان 20 بۆ 30 کیلۆبایت دەبن، بەمەش 6 جار قەبارەیان کەمترن لە وێنەکان، سوپاس بۆ پەڕگەی جۆری TGS. لەزگە جوڵاوەکان توانای کارکردنی 60 چوارچێوەیان هەیە لە چرکەیەکدا.

ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە، لەزگە جوڵاوەکان سەکۆیەکی سەرچاوە کراوەیە و گەشەپێدەران دەتوانن لەزگە جوڵاوەکان بە ئاسانترین شێوە و بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی ئەپی تێلەگرامی بەردەست بکەن.

دەتوانرێت لە کۆگای لەزگەکان لەزگە جوڵاوەکان بدۆزرێنەوە و دابگیرێن، هەروەها بە نووسینی هەر ئیمۆجییەک، لەزگە جوڵاوە داگیراوەکان بەدیار دەکەون. Animated GIF

بەدەستخستنی لەزگە جوڵاوەکان پێویستی بە نوێکردنەوەی ئەپی تێلەگرام دەبێت بۆ دواین وەشان. کرتە لە وێنۆچکەکانی خوارەوە بکە بۆ نوێکردنەوەی ئەپەکە بۆ دواین وەشان یاخود داگرتنی.

سەرچاوە :
7 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
704