ئای ئۆ ئێس

11 ئەپ و یاری iOS بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی

کۆمەڵێک ئەپ و یاری نێو کۆگای ئەپ ستۆر تایبەت بە ئای ئۆ ئێس بۆ ماوەیەکی کاتی نرخیان لە پارەوە بوونەتە خۆڕایی، ژمارەیان 11  دانەن.

ئەپەکان:

  • File Expert – A file manager knows you best: بەڕێوەبەری پەڕگەکان و گواستنەوە و بارکردنیان بۆ خزمەتگوزارییە هەورییەکان. نرخی سەرەتا: 15.99$.
  • Simple Audio Recorder: تۆمارکردنی دەنگەکان بە شێوەیەکی ئاسان. نرخی سەرەتا: 0.99$.
  • Easy Message – Group Bulk SMS: ئەنجامدانی گفتوگۆ و ناردنی پەڕگە و وێنە و ڤیدیۆکان. نرخی سەرەتا: 0.99$.
  • Sun & Moon 3D Planetarium Pro: نیشاندانی شوێن و حاڵەتەکانی مانگ و خۆر لەگەڵ چەند زانیارییەکی دیکەدا. نرخی سەرەتا: 3.99$.
  • Background Color: درووستکردنی پاشبنەما بۆ سەر ڕوونما بە شێوەی دەستکرد و دیاریکردنی ڕەنگی پێکهاتە. نرخی سەرەتا: 2.99$.
  • Navigate to Photo: دیاریکردنی ئەو شوێنانەی کە وێنەکانت تێدا چرکاندووە. نرخی سەرەتا: 0.99$.
  • Picture Perfect – All in One: زیادکردنی فلتەر بۆ وێنەکان. نرخی سەرەتا: 1.99$.
  • Life Hacks – Tips & Tricks: تایبەت بە ئامۆژگاری چەند چەشنێکی جیاواز بە مەبەستی ئاسانکردنی ژیان. نرخی سەرەتا: 1.99$.

یارییەکان:

تێبینی:

  • پێویستە بە زووترین کات ئەپ و یارییەکان دابگریت پێش ئەوەی ببنەوە بە پارە، وەک هەمیشە زۆرینەی ئەپەکان بۆ کەمتر لە 24 کاتژمێر دەبنە خۆڕایی.
  • بۆ داگرتنی ئەپ و یارییەکان، کرتە لە ناوەکانیان بکە.
7 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
704