ئەندرۆید
7, تهمموز 2019
باشترین مۆبایلەکانی گرتنی سێڵفی(ئەندرۆید)

ستافی ماڵپەڕی Android central کە بەردەوام زۆرینەی مۆبایلە ئەندرۆیدەکان تاقی دەکەنەوە باشترینیان دیاری کردووە لە گرتنی سێڵفیدا و ئەنجامەکانیش بەم شێوەیەن:
١-باشترین بە گشتی:
Google Pixel 3 XL
بەرزترین مۆبایلی گووگڵ نەک هەر لەسەر ئاستی کامێرای دواوە بەڵکوو لەسەر ئاستی کامێرای پێشەوەش ئاستێکی ئێجگار نایاب پێشکەش دەکات و کامێرای گۆشە فراوانی لە پێشەوەش هەیە بۆ ئەوەی هاوڕێکانیشت لە سێڵفییەکە بێبەش نەبن!

٢-جێگیرترین ئاست:
+Samsung Galaxy S10
ئەمیش یەکێکی دیکەیە لەو مۆبایلانەی لە پێشەوە ٢ کامێرای هەیە، بەڵام وەک پیکسڵەکە نییە و کامێرای دووەمی لە جۆری قوڵییە نەوەک گۆشە فراوان و تەنها بۆ باشتر تەڵخکردنی پشتی سێڵفییەکان بەکاردێت و هەروەها فۆوکەسی خۆکارانەی هەیە کە ئەمەش لە ژمارەیەکی کەم کامێرای سێڵفیدا هەیە!

٣-باشترین لە نرخی هەرزاندا:
Nokia 7.1
ئەگەر شەیدای سێڵفیت و ناشتەوێت پارەیەکی زۆر بە مۆبایل بدەیت ئەوا نۆکیا باشترین فریادڕەستە، مۆبایلەکەی کۆمپانیا فینلەندییەکە سێڵفی جوان دەگرێت و گۆشەکەشی بەشی ئەوەندە فراوانە هاوڕێیانیشت بێنە ناو وێنەکە! ئەمە جگە لە دۆخی Bothie کە بەهۆیەوە دەتوانیت لە هەمان ساتدا وێنە بە هەردوو کامێرای دواوە و پێشەوە بگریت.

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.