10
ئینتەرنێت 8, ته‌مموز 2019 بۆچوون

گشت کۆمپانیا گەورەکانی پەیوەندی لە شانشینی یەکگرتوو (UK) پشت بە Huawei دەبەستن بۆ دابینکردنی 5G

بەپێی ڕاپۆرتێکی The Observer گەورە کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە شانشینی یەکگرتوو بە یارمەتی هواوەی تۆڕەکانی 5Gـی خۆیان بنیادناوە، لە ٦ دانە لەو ٧ شارە بەریتانییانەی تیایدا Vodafone دەستی کردووە بە پێشکەشکردنی تۆڕی 5G هواوەی بەشدارە و دەستی هەیە، کۆمپانیا چینییەکە سەرقاڵی بنیادنانی سەدان بنکەی 5Gـە بۆ کۆمپانیای EE و گرێبەستی لەگەڵ Three و O2ـیشدا یەکلایی کردووەتەوە.

جیاواز لە حکومەتی ئەمریکا حکومەتی بەریتانیا هیچ بڕیارێکی لە دژی هواوەی نەداوە و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتەش لە لایەن خۆیانەوە هیچ کێشەیەکیان نییە لە مامەڵە کردن لەگەڵ هواوەی، ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای ڕێگرییەکانی ئەمریکا و جەنگی ئابووری نێوان ئەمریکا و چین هواوەی ٥٠ گرێبەستی لە چەندین وڵاتی جیاواز بەستووە بۆ دابینکردنی 5G و لە پێش هەریەک لە Nokia و Ericsson لە پلەی یەکەمی بوارەکەیە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ