ئەپ و نەرمەکاڵا
9, تەممووز 2019
سپۆتیفای ئەپی Spotify Lite ـی بە قەبارەیەکی کەمتر و بۆ 36 وڵاتی جیاواز بۆ Android بەردەستکرد

ئەمڕۆ کۆمپانیای سپۆتیفای ئەپی Spotify Lite ـی بە قەبارەیەکی زۆر کەم و بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی کیشوەرە جیاوازەکانی وەک ئاسیا و ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تایبەت بە سیستەمی Android بەردەستکرد.
قەبارەی ئەپە نوێیەکەی سپۆتیفای تەنها 10 مێگابایتە، بۆ ئەو کەسانە درووست کراوە کە ئینتەرنێتەکانیان سنووردارە یاخود ئامێرەکانیان کۆنن. یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەپەکە، دەتوانرێت زانیارییەکان سنووردار بکرێن تێیدا. لەگەڵ ئەپەکەدا، گوێگران دەتوانن کۆنتڕۆڵی عەمباری گۆرانییەکانیان بکەن و بە کرتەیەک گشتی بسڕنەوە ئەگەر کێشەی قەبارەی بیرگەیان هەبێت.
ئەپەکە گونجاوە لەگەڵ سەرجەم ئامێرەکانی ئەندرۆید لەسەر وەشانی Android 4.3 و نوێتر. ئەمە لیستی ئەو 36 وڵاتەن کە ئەپەکە تێیاندا بەردەستە:
- Brazil
- Canada
- Mexico
- Argentina
- Peru
- Chile
- Colombia
- Bolivia
- Costa Rica
- Dominican Republic
- Ecuador
- El Salvador
- Guatemala
- Honduras
- Nicaragua
- Panama
- Paraguay
- Uruguay
- Saudi Arabia
- Egypt
- Algeria
- Lebanon
- Morocco
- Tunisia
- Oman
- Jordan
- Bahrain
- United Arab Emirates
- Kuwait
- Qatar
- South Africa
- Indonesia
- Philippines
- Vietnam
- Malaysia
- India
کرتە لە وێنۆچکەکەی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە.

ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.