رەقەکاڵا

پڕۆسێسەری Snapdragon 215ـی تایبەت بە مۆبایلە ئاست نزمەکان ڕاگەیاندرا

کۆمپانیای کواڵکۆمی ئەمریکی نوێترین پڕۆسێسەری خۆی بە ناوی Snapdragon 215 ڕاگەیاند کە تایبەتە بە مۆبایلە ئاست نزمەکان و جێگای Snapdragon 212 دەگرێتەوە، CPUـەکەی چوار ناوکی Cortex-A53 لەخۆدەگرێت کە بە وتەی کۆمپانیاکە ٥٠٪ خێراترن لە ناوکەکانی  Cortex-A7 کە لە SD212 هەبوون، GPUـی پڕۆسێسەرەکەش هاوشێوەی Snapdragon 425 لە جۆری Adreno 308ـە و ٢٨٪ لە هی SD212 بەهێزترە، گەورەترین بەرەوپێشچوونی پڕۆسێسەرەکە بە بەراورد بە SD212 ئەوەیە کە 64-bitـە لە کاتێکدا ئەو 32-bitـبوو.

چەندین بەرەوپێشچوونی دیکەش بەدی دەکرێن بە بەراورد بە نەوەی پێشوو وەک پشتگیری دوانە کامێرا و تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 1080P و پشتگیری Wifi 5 و Android Pay و چەندین شتی دیکەش، بەڵام بەداخەوە پڕۆسێسەرەکە هێشتا ٢٨ نانۆمەترییە!

پێشبینی دەکرێت ئەم پڕۆسێسەرە نوێیە ببێتە هۆی دەرچوونی کۆمەڵێک مۆبایلی زۆر گونجاو و باش لە نرخی خوار ١٠٠ دۆلار.

سەرچاوە :

9 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341