10
ئەپڵ 10, ته‌مموز 2019 بۆچوون

ئەپڵ Touch Bar ـی بۆ MacBook Pro ـی 13 ئینج و True Tone ـی بۆ ڕوونمای MacBook Air زیادکرد

دوێنێ (9 ـی 7) کۆمپانیای ئەپڵ هەر یەکە لە لاپتۆپەکانی MacBook Pro ـی قەبارە 13 ئینج و MacBook Air ـی بە چەند زیادکراوێکی نوێوە نوێکردنەوە و بەردەستکران بۆ کڕین.

لاپتۆپی MacBook Pro ـی قەبارە 13 ئینجی بێ ڕوونمای Touch Bar لە ساڵی 2017 ـەوە نەوەیەکی نوێی لێ بەردەست نەکرابوو/نوێ نەکرابووەوە، کۆمپانیاکە ڕوونمای Touch Bar و هەستەوەری پەنجەمۆر (Touch ID) ـی بۆ لاپتۆپە قەبارە 13 ئینجەکە زیادکرد. هەروەها ئەپڵ نەوەی هەشتەمی پڕۆسێسەری Intel i5 ـی بە خێرایی 1.4 گێگا هێزتز (زیادکردن تاوەکو 3.9 گێگا هێزتز) ـی بۆ لاپتۆپەکە زیادکرد.

دەربارەی MacBook Air ـی نوێ، ئەپڵ تەکنەلۆژیای True True ـی بۆ ڕوونمای لاپتۆپەکە زیادکرد، تایبەتمەندییەکە خودکارانە کۆنتڕۆڵی جۆرایەتی ڕووناکی دەکات بۆ ئەوەی زیاتر سرووشتیانە دەربکەوێت. هەروەها نرخی لاپتۆپەکەی بە بڕی 100$ کەمکردەوە و ئێستا نرخی لە 1,099$ (999$ بۆ قوتابیان) ـەوە دەست پێدەکات.

نرخی MacBook Pro ـی قەبارە 13 ئینجی نوێ 1,299$ ـە بۆ بیرگەی 128 گێگابایتی جۆری SSD و 1,499$ ـە بۆ بیرگەی 256 گێگابایتی جۆری SSD (کرتە بکە بۆ کڕین). هەروەها نرخی MacBook Air ـی نوێ لە 1,099$ ـەوە دەست پێدەکات (کرتە بکە بۆ کڕین).

بەردەستکردنی MacBook Pro ـی قەبارە 13 ئینج بە خاوەن ڕوونمای Touch Bar ـەوە، بە مانای ئەوە دێت کە چیدیکە ئەپڵ MacBook Pro ـی بێ Touch Bar بەرهەم ناهێنێت و لەمەودوا سەرجەم قەبارەکانی لاپتۆپی MacBook Pro خاوەن ڕوونمای Touch Bar دەبن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ