ئۆتۆمبێل

ساڵی داهاتوو Mini Cooper یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی ڕادەگەیەنێت

لە دوای 2 ساڵ بەردەوامبوون لە بڵاوکردنەوەی نموونەکان، کۆمپانیای BMW ـی خاوەن کۆمپانیای Mini Cooper بڕیاریدا ساڵی داهاتوو یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی Mini Cooper ناوی Mini Cooper SE دەبێت و یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی کۆمپانیاکە دەبێت. ئۆتۆمبێلەکە خاوەن هێزی 181 ئەسپ دەبێت و توانای دەبێت لە 0 ـەوە بۆ 100 کیلۆمەتر بە 7.3 چرکە ببڕێت. خاوەن پاترییەکەی 32.6 کیلۆ واتییە کە وزەی پێویست دابین دەکات بۆ بڕینی مەودای 235 تاوەکو 270 کیلۆمەتر/کاتژمێر.

ئۆتۆمبێلەکە خاوەن بارگاویکەرەوەی خێرایە بە توانای 50 کیلۆ وات و بەمەش دەتوانێت لە 0% تاوەکو 80% بە ماوەی 35 خولەک بارگاوی ببێتەوە.

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 5.5 ـە کە وزەی پاتری و خێرایی و وردەکارییەکان نیشان دەدات، هەروەها خاوەن ڕوونمایەکی هەستیاری قەبارە 6.5 ئینجە لە ناوەڕاست و CarPlay ـی ئەپڵی لەسەر جێگیر کراوە.

بێگومان خێرایی و هێزی ئۆتۆمبێلەکە هاوتا نین بە بەراورد بە ئۆتۆمبێلی Tesla S، بەڵام ئەم ژمارانە زۆر باشن بۆ ئۆتۆمبێلێکی 3 دەرگایی.

نرخی ئۆتۆمبێلی کارەبایی Mini Cooper SE لە 35,000$ ـەوە دەستپێدەکات و وا بڕیارە لە مانگی 3 ـی ساڵی داهاتوودا ئامادە بێت بۆ فرۆشتن و دەست بکرێت بە فرۆشتنی.

10 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
704