ئای ئۆ ئێس

چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 12.1.3 تاوەکو iOS 12.2 بە ئامرازی Unc0ver

دوێنێ نوێترین وەشان لە ئامرازی Unc0ver تایبەت بە جەیڵبرەیک کردن بە زیادکردنی پشتگیری لە وەشانە نوێیەکانی iOS 12.1.3 تاوەکو iOS 12.2 بەردەستکرا. ئەم بابەتە یارمەتیدەرە بۆ جەیڵبرەیک کردنی وەشانە ناوبراوەکان لە ڕێگەی ئامرازی Unc0ver ـەوە.

ئامێرە گونجاوەکان:

  • iPhone 5s ، iPhone 6 ، iPhone 6 Plus
  • iPhone 6s ، iPhone SE
  • iPhone 6s Plus ، iPhone 6 Plus
  • iPhone 8 ، iPhone 7
  • iPhone 8 Plus ، iPhone 7 Plus
  • iPhone X
  • iPad Mini 2 ، iPad Mini 3 ، iPad Mini 4
  • iPad Air ، iPad Air 2
  • (iPad (9.7-inch
  • (iPad Pro (9.7‑inch
  • (iPod Touch (6th generation

ئامێرە نەگونجاوەکان:

  • iPhone Xs ، iPhone Xs Max ، iPhone Xr
  • (iPad 12.9-inch (3rd Generation

پێداویستییەکان:

  • سەرەتا و پێش هەموو شتێک پێویستە زانیارییەکانی ئامێرەکەت لە ڕێگای نەرمەکاڵای iTunes ـەوە پاشەکەوت (Backup) بکەیت.
  • ئامادەکردنی ئامێرەکەت.
  • بە دەست خستنی کۆمپیوتەرێکی ماک یاخود ویندۆز.
  • داگرتنی پەڕگە ئامرازی Unc0ver لەم بەستەرەوە.
  • بەستنەوەی ئامێرەکەت لە ڕێگای کەیبڵی USBـییەوە بە ئامێری ماک یاخود ویندۆزەکەت.
  • هەبوونی ئەپی Cydia Impactor؛ داگرتنی ئەپەکە لەم بەستەرەوە.

  • هەنگاوی یەکەم: مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەر لە ڕێگای کەیبڵی USB ـییەوە، وە دڵنیا ببەوە لە بەدیار کەوتنی ئامێرەکەت لە نێو ئەپی Cydia Impactor. 
  • هەنگاوی دووەم: ئەپی Cydia Impactor بکەرەوە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، پاشان پەڕگەی ئامڕازی Unc0ver ڕابکێشە بۆ نێو ئەپی Cydia Impactor.

  • هەنگاوی سێیەم: دوای ڕاکێشانی پەڕگەی Undecimus-v3.3.0.b2.ipa بۆ نێو Cydia Impactor، ئەپەکە پەنجەرەیەک دەکاتەوە و داوای هەژماری Apple iDـییەکەت لێ دەکات، پێویستە ئیمەیڵ و وشەی نهێنی هەژماری Apple iDـییەکەت لە پەنجەرە کراوەکەدا بنووسیت. لە پاشان دەست بە دامەزراندنی ئامرازەکە دەکات بۆ ئامێرەکەت.
  • هەنگاوی چوارەم: دوای تەواو بوونی دامەزراندنەکە، ئەپی Unc0ver لە پەڕەی هۆمی ئامێرەکەتدا بەدیار دەکەوێت، پێویستە بچیتە ناو ئەپی Settings، لە پاشان چوونە سەر بەشەکانی Profile < General ، دواتر کرتە کردن لە ئیمەیڵەکەت و کرتە کردن لە Trust.
  • هەنگاوی پێنجەم: ئەپی Unc0ver بکەرەوە و کرتە لە دوگمەی Jailbreak بکە.

لە دوای جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی سەرەوە، ئامێرەکەت دەکوژێتەوە و هەڵدەبێتەوە. لە دوای هەڵبوونەوەی، ئەپی Cydia زیاد دەبێتە پەڕەی هۆمی ئامێرەکەت. بەمەش بوویتە خاوەن جەیڵبرەیک، پیرۆزە!

تێبینی:

  • ئاساییە ئەگەر لە سەرەتادا لە ئەنجامدانی هەنگاوی پێنجەمـدا سەرکەوتوو نەبیت. ئەگەر ئامێرەکەت جەیڵبرەیک نەبوو، پێویستە بۆ چەند جارێک دووبارە ئەپەکە بکەیتەوە و کرتە لە دوگمەی Jailbreak بکەیت تاوەکو ئامێرەکەت جەیڵبرەیک دەبێت.
  • دەتوانرێت هەمان هەنگاوەکانی سەرەوە بۆ جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 11.0 تاوەکو iOS 12.2 بەکاربهێندرێن.
  • لەگەڵ نوێبوونەوەی خودی ئامرازەکە و ئامێرە گونجاوەکان، بە بەردەوامی بەستەری دابەزاندنی پەڕگەی ئامرازەکە و زانیارییەکان نوێ دەکرێنەوە.

 

12 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
947