10
ئای ئۆ ئێس 25, شوبات 2019 بۆچوون

چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2 بە ئامرازی Unc0ver (بە بێ کۆمپیوتەر)

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گەشەپێدەری ئامرازی Unc0ver جەیڵبرەیکی بۆ وەشانەکانی iOS 12 بڵاوکردەوە. دوا بە دوای بڵاوکردنەوەی جەیڵبرەیکەکە، چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنمان بڵاو کردەوە. دەتوانیت لە ڕێگای ئەم بابەتەوە ئامێرەکەت لەسەر وەشانەکانی iOS 12.0 تاوەکو iOS 12.1.2 بە ئامرازەکە جەیڵبرەیک بکەیت لە نێو ئامێرەکەت و بە بێ پێویست بوون بە کۆمپیوتەر.

ئامێرە گونجاوەکان:

  • iPhone 5s ، iPhone 6 ، iPhone 6 Plus
  • iPhone 6s ، iPhone SE
  • iPhone 6s Plus ، iPhone 6 Plus
  • iPhone 8 ، iPhone 7
  • iPhone 8 Plus ، iPhone 7 Plus
  • iPhone X
  • iPad Mini 2 ، iPad Mini 3 ، iPad Mini 4
  • iPad Air ، iPad Air 2
  • (iPad (9.7-inch
  • (iPad Pro (9.7‑inch
  • (iPod Touch (6th generation

ئامێرە نەگونجاوەکان:

  • iPhone Xs ، iPhone Xs Max ، iPhone Xr

  • هەنگاوی یەکەمئەم بەستەرە لە ڕێگای ئەپی سەفاریەوە بکەرەوە (https://app.ignition.fun).
  • هەنگاوی دووەم: شوێنکەوتنی نیشاندەرەکە و کردنەوەی بەشە ئاماژە پێدراوەکەی نێو وێنەکە.
  • هەنگاوی سێیەم: چوونە سەر بەشی Jailbreaks.
  • هەنگاوی چوارەم: دۆزینەوەی ئەپی Uncover – new beta و کرتە کردن لەسەری.
  • هەنگاوی پێنجەم: کرتە کردن لە دوگمەی GET.
  • هەنگاوی شەشەم: لە پاش کرتە کردن لە دوگمەی GET، کرتە لە دوگمەی Install بکە.
  • هەنگاوی حەوتەم: لە پاش دابەزاندنی ئەپەکە. پێویستە بچیتە نێو ئەپی Settings پاشان بۆ بەشەکانی General < Profile ، دواتر کرتە کردن لە بەشە زیادبووەکان و کرتە کردن لە Trust.
  • هەنگاوی هەشتەم: ئێستا بڕۆ ئەپی Unc0ver بکەرەوە، لە پاشان کرتە لە دوگمەی Jailbreak بکە تاوەکو ئامێرەکەت دەست بە جەیڵبرەیک کردن دەکات.

لە کۆتایدا ئامێرەکەت دەکوژێتەوە و هەڵ دەبێتەوە و لە پەڕەی هۆمدا ئەپی Cydia بەدی دەکەیت کە زیاد بووە. بەم شێوەیە بوویتە خاوەنی جەیڵبرەیک و ئەپی سیدیا!

تێبینی:

  • ئاساییە ئەگەر لە سەرەتادا لە ئەنجامدانی هەنگاوی پێنجەمـدا سەرکەوتوو نەبیت. ئەگەر ئامێرەکەت جەیڵبرەیک نەبوو، پێویستە بۆ چەند جارێک دووبارە ئەپەکە بکەیتەوە و کرتە لە دوگمەی Jailbreak بکەیت تاوەکو ئامێرەکەت جەیڵبرەیک دەبێت.
  • دەتوانیت بە هەمان ڕێگا و ئەپ وەشانەکانی iOS 11 ـش جەیڵبرەیک بکەیت
بۆچونی تۆ