ئەپڵ 14, ته‌مموز 2019

بەهای Apple Park زیاد لە 4 ملیار دۆلارە

بەپێی خەمڵاندنەکانی ئیدارەی Santa Clara بە مەبەستی وەرگرتنی باج، بەهای بارەگا سەرەکییەکەی ئەپڵ کە ناوی ئەپڵ پارکە زیاد لە ٤ ملیار دۆلارە، بەهای خوودی بارەگاکە ٣.٦ ملیار دۆلارە و بە هەژماررکردنی کەلوپەلەکانی ناوی بەهاکە بەرزدەبێتەوە بۆ ٤.١٧ ملیار دۆلار.

پێویستە ئەپڵ ساڵانە بە ڕێژەی ١٪ـی بەهای موڵکەکەی باج بدات واتا لەم حاڵەتەدا زیاد لە ٤٠ ملیۆن دۆلاری ساڵانە و هەندێک کەسیش پێیان وایە پێویستە ئەپڵ ناچار بکرێت باجی زیاتر بدات.

لەو بڕە پارەیەی ئەپڵ وەک باج دەیدات ڕێژەی ٢٥٪ـی بۆ قوتابخانە بنەڕەتییەکان خەرج دەکرێت و ١٥٪ـشی بۆ بەشی ئاگرکوژاندنەوە، هەر ئەو کاتەش کە شاری ڕێگایدا ئەپڵ بارەگا نوێکەی بنیاد بنێت، ئەپڵ ٥.٨٥ ملیۆن دۆلاری دابین کرد لە پڕۆژەی دابینکردنی خانووبەرەی نرخ گونجاودا و ٧٥ ملیۆن دۆلاریشی وەبەرهێنا لەپێناو باشترکردنی ژێرخانی شارەکە.

سەرچاوە :
تاگەکان Apple ئەپڵ هەواڵ
بۆچونی تۆ